به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی (24ی گه‌لاوێژ/ 14ی ئه‌گێست)، لیژنه‌یه‌کی پایه‌به‌رزی ئه‌منیی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌شتیی که‌ریم شه‌نگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان سه‌فه‌ریان بۆ تاران کرد و له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی، نوێنه‌ری ڕێبه‌ر و بڕیارده‌ری شۆرای باڵای ئه‌منیی نیشتمانیی ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران که ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردان له‌گه‌ڵ بڕیارده‌ری شۆرای باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بوو، له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی خه‌ندان ده‌ستی دایه ڕوونکردنه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی ئه‌م سه‌ردانکردنه.
ده‌باغ ڕایگه‌یاند: "له‌کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی وه‌فدی ئه‌منیی هه‌رێمی کوردستان و بڕیارده‌ری شۆرای باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، دوولایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئێران کرد و رێککه‌وتون که ئیتر هیچ کامێک زه‌وی خۆی به‌کار نه‌هێنێت و رێگه نه‌دات ببێته بنکه‌یه‌ک بۆ په‌لامار و هێرشی لایه‌که‌ی تر...".
ناوبراو ئاماژه‌ی کرد که ڕێککه‌وتنی ئه‌منیی ئه‌م دواییانه، له‌چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنێکی پێشووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و تاران له‌سه‌ر دابینکردنی ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچه سنوورییه‌کانی نێوانیان.
ده‌باغ ڕایگه‌یاند که ئێران و هه‌رێمی کوردستان خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ئه‌منین و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتوون که ڕێگه نه‌ده‌ن که خاک و سنووره‌کانیان به مه‌به‌ستی کرده‌وه‌ی خراپکارانه و دوژمنیی له‌دژی لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌کار بێت و هیچ بنکه و باره‌گایه‌کی مه‌ترسیدار له خاکی لایه‌نێک له‌دژی لاه‌نی به‌رانبه‌ر بوونی ببێت.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێران ڕایگه‌یاند که لیژنه‌ی ئه‌منیی هه‌رێم و لایه‌نی ئێرانی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌سه‌ر گه‌شه و په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئه‌منی و ئابووری جه‌ختیان کرد.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که و شه‌ڕی داعشه‌وه وتی: "هه‌ردوولا پێیانوایه داعش ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵکو بۆ سه‌ر ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌یه‌و پێویسته رووبه‌ڕووی ببینه‌وه".
شیاوی باسه که ناوبراو به جه‌ختکردنه‌سه‌ر هه‌ستیاریی تایبه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەت و سه‌قامگیری له‌سه‌ر سنووره هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران زیادی کرد: "به‌هیچ گرووپێک ڕێگه ناده‌ین که له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران ئاژاوه‌گێڕی بکه‌ن و به به‌سیج کردنی کۆمه‌ڵه توانایییه سه‌ربازی و هێمنایه‌تییه‌کانی خۆمان، له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێڕان له سنووره هاوبه‌شه‌کان به‌ره‌نگاری ده‌که‌ین."
شه‌نگالی گرینگ‌ترین یه‌که‌مایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی وه‌کوو به‌ره‌نگاری توند له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی ته‌کفیری و ڕیشه‌کانی ئه‌و ناوبرد و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌کوو هاوپه‌یمانێکی ستراتژیکی عێراق هه‌تا ئێستا ڕۆڵێکی میحوه‌ری له هاوئاهه‌نگکردنی توانا خۆجێییه‌کان له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم هه‌بووه و به‌رده‌وامیی ئه‌نجامدانی ئه‌م به‌رپرسیارییه‌تییه له پاککردنه‌وه‌ی به‌ته‌واوی عێراق له شه‌ڕی تیرۆریزمی ته‌کفیری زۆر چاره‌نووس ساز بووه.
له به‌رانبه‌ردا، شه‌مخانی به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به زۆرتربوونه‌وه‌ی هه‌ندێک له بزووتنه‌وه‌کانی دژه شۆڕشی کۆن له سنووره هاوبه‌شه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان که به پاڵپشتی و پشتیوانیی ده‌زگا سیخوڕییه‌کانی ناوچه‌یی و جیهانی ئه‌نجام ده‌گرێت، زیادی کرد: ئاسایش و هێمنایه‌تییه‌کی سه‌قامگیر له‌سه‌ر سنووره‌کان وه‌کوو هێڵی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران ناسراوه و هێزه سه‌ربازی و ئەمنییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه جووڵانێک که سنووره‌کانی ئێران بخاته به‌ر هه‌ڕه‌شه، به‌توندی مامه‌ڵه ده‌که‌ین.
ناوبراو به ده‌ستخۆشیکردن له ڕۆڵی گرینگی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له درووستکردن و په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان، له ناوبراو وه‌کوو سیاسه‌توانێکی زیره‌ک و که‌سێکی ماندوونه‌ناس ناوبرد و ڕایگه‌یاند: به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی بارودۆخی هێمنایه‌تی له هه‌رێمی کوردستان و هاوکاریی هاوبه‌ش بۆ پارێزگاری له ئارامش له ناوچه سنوورییه‌کان، ئه‌گه‌ری گه‌شه‌ی هاوکارییه ئابوورییه هاوبه‌شییه‌کان ده‌خاته ڕوو....
کۆتایی کورتە نامە/310